راپۆرتی پەیمانگایەكی نێودەوڵەتی سیاسەتی ترەمپ بۆ سەربەخۆی كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكورك
 
لە راپۆرتێكی پەیمانگای واشنتۆن كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە سیاسەتەكانی داھاتووی ئیدارەی (دۆناڵد ترەمپ ) لە جیھان بە گشتی و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشێكی لێكۆڵینەوەكە تایبەتە بە ھەرێمی كوردستان و پرسی سەربەخۆیی و ھاوئاھەنگی ھەرێم و بەغداد ئاشكرا دەكات.
 
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە سەردانەكانی بەرپرسانی ھەرێم بۆ بەغداد گرنگیەكی تایبەتی ھەیە چونكە پەیوەندی بە پرچەككردنی ھێزی پێشمەرگەوە ھەیە لە لایەن ئەمریكاوە ، بەشێكی تری ئەم سەردان و پەیوەندیانە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە سەر پرسی ئابووری ھەرێم و ڕێككەوتن لە سەرچۆنێتی پرۆسەی ھەناردەكردن و ئیدارەكردنی نەوتی كەركوك .
 
“كاریگەرە ستراتیژییەكەی ئەم سەردانانە لەوەدایە كە ڕێگر دەبێت لە دەستێوەردان و ھەژموونی كۆماری ئیسلامی ئیران لە سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق و جەنگی دژی داعش ، كردنەوەی دەرگایەكی باوەرپێكراو و لۆژیكتر دەبێت بو پرسی سەربەخویی كوردستان لە رێگای بەغداوە لە بری ئەوەی لە ڕێگاكانی ئەنقەرە و ئەوروپا و ئەمەریكا سەردەمی دوناڵد ترەمپ ھەولی بۆ بدرێت “
 
سەرچاوە
Washington institute
Back to top button