کوژران و برینداربوونی 32 خۆپیشاندەر و 3 گوللە هاوەن ناوچەی سەوز دەکاتە ئارمانج

سەرچاوە تەندروستیەکان و گەواهیدەران ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایانگەیاند خۆپیشاندەرێك کوژرا و 32 کەسی دیکە برینداربوون بەهۆی بۆمبی فرمێسك ڕێـژ و بۆمبە دەنگیەکان لەسەر پردی ئەحرار لە ناوەڕاستی بەغدا لە هەوڵێکی هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەی خۆپیشاندەران و گەیشتنیان بە ناوچەی سەوز.

لە لایەکی دیکەوە ئاماژەیان دا 3 گوللە هاوەن ناوچەی سەوز و کۆمپانیایەکی ڕاگەیاندن لە ناوچەی کەرادە کردە ئارمانج و شایەنی باسە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ ناڕازیبوان توانیان کۆنتڕۆلی گۆڕەپانی خیلانی و دەروازەی پردی سنك و ئەحرار بکەن و هێزە ئەمنیەکانیان ناچار کرد لەو بەری پردەکان شوێنەکانیان جێگیر بکەن.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button