بەڤیدیـۆ .. بـبینە چۆن وەزیری ناوەخۆی عێراق دەردەکرێ لە تازیەی یەکێ لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان
کەس و کاری یەکێ لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی 25 ئیکتۆبەر لە عێراق وەڕسی و بێزاری خۆی دربـڕی کە بینی وەزیـری ناوەخـۆی عێراق فەریـق یاسین تاهیر یسری دەهێتە نێـو تازیەکە لە بەغدا و ڕەتی کردوە تەوقـەی لەگەڵ بکات و پـێی گوت ( دەیکوژن و لە دوای تەرمەکەشی دەرۆن ) و لە نێو ئاپوڕای خەڵك وەزیری ناوەخۆی دەرکــرد.
شایەنی باسە تا ئێستا دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عێراق هەواڵی دەرکردنی وەزیری ناوەخۆ لە تازیەکەیان باس نەکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە تەنانەت ڕوون کردنەوەشیان نەداوە دەربارەی شوێنی تازیە و ناوی کوژراوەکە بەڵام یەکێ لە عێراقیەکان لە ئەکاونتی فێسبوكەکەی نوسیوێتی ئەو کەسەی وەزیری دەرکرد سەرۆك هــۆزە و لە کاتی نزیك بوونەوەی پێی گوتووە ( هاتوون گاڵتەمان پێ بکەن یەلـلا بــۆ دەرەوە ).
سەرچاوە : العربیە نیت
https://youtu.be/YmiG-hArMrY