رێكەوتنێكی گرینگ لەنێوان هەسەدە و هێزی پێشمەرگەی رۆژ ئەنجام دراوە

لەچوارچێوەی سەردانێكی دا بە چاودێری وردی ئەمریكا فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە، مەزلووم كۆبانێ سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبۆتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە سەردانەكە بۆ رێكەوتن و یەكرێزی هێزەكانی رۆژئاوایی كوردستان بووە كە لەگەڵ ئەنەكەسێ و هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوایی كوردستان  كۆبۆتەوە، لەم چوارچێوەش چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، یەكێتی داوای سەردانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدەی كردووە، بۆ سلێمانی بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنی سەردانەكە ئەنجام نەدراوە بۆ سلێمانی و بەڵكو كۆمەڵێك بەرپرسی یەكێتی بۆ وێنە گرتن لەگەڵ مەزلووم كۆبانێ هاتوونەتە هەولێر و وێنەیان لەگەڵ گرتووە”.

زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك ئاشكرای دەكەن، مەزلووم كۆبانێ لە داواكاریەكانی دا بۆ یەكرێزی هێزەكانی رۆژئاوایی كوردستان لەلایان ئەنەكەسێ و هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوایی كوردستان وەڵام دراوەتەوە، لەو باریەوە، رێكەوتنێكی گرینگ لەنێوان هەسەدە و پێشمەرگەی رۆژ و ئەنەكەسێ و تەڤدەم دا كراوە”.

ئەمەش بەچاودێری سەركردەكانی باشوری كوردستان ئەنجام دراوە”.

هۆكاری سەردانی نەكردنی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە مەزلووم كۆبانێ بۆ سلێمانی بەهۆی چاودێری وردی توركیا بەسەر ئەم شارەوە دێت كە پێشتر دوو فەرماندەی پەكەكە لە سلێمانی لەلایان فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە كرانە ئامانج”.

Back to top button