205 هەزار بندیوار و خانەنشینی نایاسایی سەر بە یەكێتین
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند ساڵی رابردوو ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری میری دامەزراندووە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونی و سیستەمی ئەلیكترۆنی لە كوردستاندا دەركەوتووە بە شێوەیەكی نایاسایی زۆرێك لەم فەرمانبەرانەی كە بەناو جیا لە جكومەت مووچە وەردەگرن، فەرمانبەری نایاسایی و بندیوارن”.
پێشتر ئاشكرا كرابوو، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان 160 هەزار خانەنشینی هەیە، 60 هەزار خانەنشین بەر پارتی و كۆمەڵ و شوعی و سۆسیالیست و تەواوی حزبەكانی تر كەوتوون كە بەشێوەی یاسایی و شایستە كراوە، بەڵام 100 هەزار خانەنشن كە مەزندەدەكرێت 150 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەیان دیاری كراوە، بەشێوەیەكی نایاسایی و ناشایستە كراوە، كە هەمووشیان بۆ حزبێكی وەك یەكێتی كراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، یەكێـتی زیاتر لە 40 هەزار فەرمانبەری بندیواری بەنایاسایی بەناوی رێكخراوەكان خستۆتە سەر حكومەت و مووچەی فەرمانبەر وەردەگرن، ئەمە جگە لەوەی نزیكەی 15 هەزار كەسی بەناوی خاوەن پێداویستی تایبەت تەعین كردووە كە هیچیان خاوەن پێداویستی تایبەت نین و مووچە وەردەگرن، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان زیاتر لە 50 هەزار فەرمانبەری بندیواری لەهەموو وەزارەتەكان هەیە كە مووچەی ناشایستە وەردەگرن”.
چاودێران لەوبارەیەوە رایانگەیاندووە ئەگەر چاكسازی لەم بوارانە دا بكرێت زیاتر لە 180 هەزار گەنج لە بوارە جیاوازەكان دادەمەزرێن”.
ماوەی چەند رۆژێكە یەكێتی هەرەشەی كشانەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ئەگەر دەست بۆ ئەو چاكسازیانە ببات، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە پاشەكشە بكات و دەیەوێت بەتەواوی چاكسازی سەرتاسەری ئەنجام بدات”.