ڕاگەیێندراوێک لە داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانەوە

 

 

دوای ئەوەی میدیایەکی ئەمریکی هەوالێکی چەواشەکاری لەبارەی کڕینی ڤێللایەک لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە، چەند میدیایەکی کوردستان هەواڵەکەیان بڵاوکردەوەو بەناوی داواکاری گشتی ڕایانگەیاندوە کە داواکاری گشتی بەدوا داچون بۆ هەوالەکە دەکات، لەکاتێکدا داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە هیچ سکاڵایەکیان لەو بارەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە هەر میدیایەک بەناوی ئێمە بڵاوکردبێتەوە ڕێککاری یاسایی دژی دەگرینەبەر.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەكەیە:

دوای ئاگاداربوونمان لە چەند هەواڵێکی ناڕاست و درووست کە لە چەند سایت و رۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەدواداچوون دەکات لەسەر کڕینی ڤێلایەک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند سایتێکی ئه‌مه‌ریکی هەواڵەکە بڵاو کرابوەوە، ئێمە وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێتان رادەگەیه‌نین، کە دام و دەزگاکەمان بەهیچ شێوەیەک سکاڵا و بابەتی لەم جۆرەی بە دەست نەگەیشتووە و کارمان لەسەر نەکردووە و ئەم هەواڵانە دوورە لە راستی و درووستی، ئێمەش وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێککاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەم سایت و رۆژنامانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی لەکەدار کردنی دەزگاکەمان.

 

Back to top button