ئەفسەرێکی زێرەڤانی بە کردەوەی خۆ کوژی کۆتایی بە ژیانی هێنا

 

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی کردەوەی خۆکوژی موقەدەم دڵزار ئەحمەد حەمەدەمین ، سەرلق لە بەشی ئامریەی بارەگای فەرماندەیی دەکات .

 

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، بە داخێکی گرانەوە موقەدەم دڵزار ئەحمەد لە ژوورەکەی خۆی لە کاتی دەوامی ئاسایی رۆژانەدا لە هەوڵێکی خۆکوژیدا بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە .

 

هاوکات بە ناوی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پرسەی خۆیان  ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری کۆچکردوو دەکەن و بەهەشتی بەرینی بۆ بە ئاوات دەخوازن .

Back to top button