نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران دەستی بەکار کرد
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوکات لە گەڵ کرانەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و گرینگی دەستبەکار بوونی گووتی هەوڵ دەدەن لە چەند ناوچەیەکی تری کوردستان هاوشێوەی سۆران نووسینگەی پاسپۆرت بکەنەوە .
لە گەڵ ئامادە بوونی ڕێبەر ئەحمەد لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران ، وەک یەکەم دەستپێکی کار، پاسپۆرتی دوو هاووڵاتی نوێکرایەوەو لە لایەن وەزیرەوە پاسپۆرتەکانیان پێدرایەوە .
کرانەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران وێرای ئەوەی گووشاری کاری لە سەر نووسینگەی هەولێر کەم دەکاتەوە ، هاووڵاتیانی قەزاکانی چۆمان ، مێرگە سۆر ، رواندز و سۆران، ناحیەو گوندی دەڤەرەکەش لە سنووری شەقڵاوەو هەریر دەتوانن لەوێوە کارەکانیان ڕایی بکرێت و پاسپۆرتیان پێبدرێت .