تەواوی زانیاریەكان لەبارەی شەقامی 150 مەتری لەلایان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

ئەمرۆ 18ی 11ی 2019 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە زانیاری لەبارەی شەقامی 150 مەتری هەولێر ئاشكرا كردوو و رایگەیاند، درێژی شەقامی 150 مەتری 70 كیلۆمەترە”.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرای كردووە”کارکردن لە شەقامی 150 مەترى بەردەوامە و بە تەواوبوونیشی، شاری هەولێر لەڕووی ئەندازەی هاتوچۆ و جموجۆڵی هاووڵاتییان و بازرگانی لە پایتەخت، سیمایەکی نوێتر و پێشکەوتووتری دەبێت”.

هەر لە زانیاریەكانی وەزارەتی گەشتوگوزار هاتووە”شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یەکی ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، درێژیی شه‌قامه‌كه‌ 70 كیلۆمه‌تره‌ و هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانە کە پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ ڕێ بکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاریی دروست ده‌كرێت”.

Back to top button