وه‌زیری په‌روه‌رده پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دووپات ده‌كاته‌وه كه په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە فێركاریی ڤیدیۆیی رادەگەێنێت بۆ خوێندكارانتی قۆناغی یەكەم تا 12ی ئامادەیی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەورە فێرگە، پڕۆژەیەكی ئەلیكترۆنی فێركاریی وەزارەتی پەروەردەیە كە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشكەشی وەزارەتی پەروەردەیان كردووە.
پڕۆژەكە پڕۆگرامەكانی خوێندن لەقۆناغی 1ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی، بەشێوەی لاپەڕە وانە، ڤیدیۆ وانە، رێبەری مامۆستا لەخۆدەگرێت.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە مەبەست لەو پڕۆژەیە ئاسانكاریە بۆ خوێندكاران و هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی وانەی تایبەتی، پڕۆژەكە لە ئێٍتادا بەردەستە و خوێندكار پێویستی بە خۆتۆمار كردن هەیە لە سەر ئینتەرنێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە: ئەم پڕۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت.
بۆ چوونە ناو پڕۆژەكە كلیك لێرە بكە