بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی دیل و ڕفێندراوەکان لەگەل ئەمریکا سێ سەرکردەی تالیبان گەیشتنە قەتەر

ئەمڕۆ سێ شەممە ئاژانسی ڕوێتەرز گوتی سێ سەرکردەی بزووتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبانی ئەفغانی گەیشتنە وڵاتی قەتەر بۆ ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی دیل و ڕفێندراوەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرچاوەکانی بارەگای سەرکردایەتی سیاسی کە بوونی هەیە لە قەتەر ڕایانگەیاند دوو ڕفێندراوەکە یەکێکیان ئەمریکیە بەناوی کیڤن کێنج و ئەوەی دیکەیان ئوسترالیە و ناوی تیمۆثی وێکسە و هەردووکیان مامۆستای زانکۆن و بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.

سەرچاوە : الغد برێس

 

Back to top button