بەڤیدیـۆ .. کچێکی ئێرانی پۆستەری مردن بۆ ئەمریکا لەت لەت دەکات و بەیەك دەنگ هاوار دەکەن مردن بۆ خامەنەئـی

چالاکوانان گرتەیەکی ڤیدیۆیـیان بۆ کچێکی خۆپیشاندەری ئێرانی بڵاوکردەوە کاتی لەت لەت کردنی پۆستەرێکی هەڵواسراو و تێیـدا نوسراوە مردن بۆ ئەمریکا لە نێـو هاواری ئاپوڕای خەڵك بە درووشمی مردن بۆ خامەنەئی.

لەلایەکی دیکەوە گرتە ڤیدیۆیەکە بەڵگەی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی توندی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی ئێرانی‌ ئاشکرا کرد لە پارێزگای کرمانشا و لەم بارەیەوە سوپای‌ پاسدارانی هۆشداری دا بە گرتنە بەری ڕێوشوێنی توندتر گەر بێتوو ئەم خۆپیشاندانە کۆتایی پێ نێت و دەزگا ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی ئێران گوتیان تا ئێستا 100 بانك و دەیان دامەزراوەی حکومی و ئۆتۆمبێل لە لایەن خۆپیشاندەران سوتێندراون.

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button