پۆمپیۆ: سزا به‌سه‌ر به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق ده‌سه‌پێنین
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا و دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات و سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرس و كه‌سانه‌یش ده‌سه‌پێنێت، كه سامانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دزن.
پۆمپیۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا رایگەیاند، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی عێراق، ئێمه چیتر ناتوانین له‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان بین كه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت.
ئاماژەی بەوەشدا. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی عێراقدا بسه‌پێنێت، كه سامانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دزن و هه‌وره‌ها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شدا، كه خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ به‌رپرسێك بكات.