منداڵێكی بەلجیكی بە نۆ ساڵی زانكۆ تەواو دەكات
منداڵێكی بەلجیكی كە ناوی لۆران سیمینزەو تەمەنی شەش ساڵە بە هۆی زیرەكیەكەیەوە ئێستا لە قۆناغی ئامادەییەو گەر بەردەوام بێت لە خوێندن ئەوا بە نۆ ساڵی قۆناغی زانكۆ تەواو دەكات.
ئەو منداڵە خاوەنی توانای سەرسوڕهێنەرەو بەو تەمەنەوە بۆتە مامۆستا بۆ ئەو قوتابیانەی كە چەندین ساڵ لەو گەورەترن.
لۆران بە منداڵە لێهاتووەكە ناسراوەو ڕۆژانە خەریكی یاریە ئەلیكترۆنیەكان و جار جاریش تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنێت.