پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی لادرا

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به ده‌نگدان، پارێزگار “مه‌نسوور مه‌رعید” له كار لادا.
مه‌رعید، له (13ی ئایار/ مایۆی 2019)دا وه‌ك پارێزگار له دوای پارێزگاری له‌كارلادراو “نۆفه‌ل حه‌مادی“ كرابووه پارێزگار.
لەبارەی چوونی هێزێکی ئەمنیی زۆر کە هەندێک لە سەرچاوەکان واباسیان کردبوو کە هێزە ئەمنییەکانی مووسڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای ئەنجومەنەکە، داودی رای گەیاند: “هێزی ئه‌منی هێنرابوون بۆ نزیک ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام کۆبوونه‌وه هه‌ر کرا و گۆڕانکارییەکەش کرا”.
هەر لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، سیروان رۆژبەیانی، جێگرە کوردەکەی پارێزگاری نەینەوا ڕاسپێردراوە بە ئیدارەدانی شارەکە.