سوپاى پاسداران لە خۆپیشاندانەکانى ئێران سێ ئەندامى سوپاکەمان کوژراون

دواى ئەوەى خۆپیشاندان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانى ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان دژ بە بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى سوتەمەنى بەڕێوەچوو, لە ئاکامى بەریەک کەوتنى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر لە ئێران کوژراون, هاوکات سوپاى پاسدارانى ئێران رایانگەیاندووە کە 3 ئه‌ندامى هێزه‌كانى به‌سیج سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران به‌چه‌كى سپى كوژراون.


بە پێى بەیاننامەیەکى سوپاى پاسداران کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە : له‌كاتى كاره‌ ئاژاوه‌گێڕیه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان و پاراستنى ئاشتى وڵات، له‌شارى تاران سێ ئه‌ندامى هێزه‌كانى به‌سیج به‌ چه‌كى سپى كوژراون.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ وه‌ك  كاره‌ تیرۆریستییه‌كانى موجاهیدینى خه‌لق ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ پێشتر له‌ ساڵى هه‌شتاكاندا به‌و شێوه‌یه‌ و به‌ چه‌كى سپى خه‌ڵكیان تیرۆر ده‌كرد.

لاى خۆیشیه‌وه‌ عه‌لى ره‌بیعى وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران به‌ ئاژانسه‌ فه‌رمیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگەیاندووە، زانیاریان هه‌یه‌ كه‌ كه‌سانێك چه‌كى سپى به‌كارده‌هێنن و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌نجامى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداركراون و یه‌كێكى دیكه‌ش كوژراوه‌.

 

Back to top button