رووسیا: دۆخى ئێستاى ئێران جێى نیگەرانیە, پێمان وایە دەستى دەرەکیش لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەیە
دواى ئەوەى خۆپیشاندانەکان لە ئێران دەستیان پێکرد دژ بە بڕیارى گرانکردنى بەنزین لەو وڵاتە, لە یەکەم لێدوانى رووسیا لە بەرامبەر خۆپیشاندانەکانى ئێران, ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوە رایگەیاند بە دوورى نازانین کە دەستى دەرەکى لەپشت بێت.
زامیر کابۆلۆڤ، سەرۆکی بەشی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کۆمەلێک هۆکار هەن کە خۆپیشاندانەکانیان لە ئێران بە دۆخەکێک گەیاندووە کە جێی نیگەرانیە، لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی وەک ئەوەیە زەیت بکەی بە ئاگردا و تاوی زیاتر بسێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێزە دەرەکیەکان بە چالاکیەوە کاردەکەن بۆ قۆستنەوەی دۆخەکە، بەمەش هەموو هۆکارەکان کۆبوونەتەوەو ئەم دۆخەیان دروستکردووە”. دواى پێنج رۆژ لە خۆپیشاندانەکانى ئێران ئەوە یەکەم لێدوانى رووسیا بوو لە بارەى خۆپیشاندانەکان ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیک بە سەد کەس لە خۆپیشاندانەکان کوژراون.