عادل عەبدولمەهدى مەلەفى چاکسازى و گۆڕانکارى لە وەزارەتەکان دەباتە پەرلەمانى عێراق

دواى ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بانگهێشتى عادل عەبدلومەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کرد بۆ چەند پرسیارێک ئامادەبێت لە پەرلەمان, ئامادەنەبوو لە بانگهێشتى یەکەمدا بچێتە پەرلەمان بەڵام بۆ بانگهێشتى دووەم وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، بەمزووانە دەچێتە پەرلەمانی عیراق و چەند چاکسازییەکی وەزاری پێشکەش دەکات.
سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقى رایگەیاندووە، دواى ئەوەى سەرۆک وەزیرانی عیراق،  لیستێک لە چاکسازی و گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک وەزیری وەزارەتە خزمەتگوزاری و ئابورییەکان و ئەو وەزارەتانەی لە فایلی چاکسازیدان وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عیراق ئامادەکرد, بڕیارە پێشکەش دەکات.

هەروەها گوتەبێژى حکومەتى عێراق گوتیشی، ” لە ئێستادا هەڵبژاردنی بەشێک لە کاندیدی وەزارەتەکان تەواوبووە و تەواوبوونی بەشێکی دیکەیان ماوە، هەڵبژاردنی کاندیدەکانیش بە پێی توانای پیشەیی و متمانەی سەرۆک وەزیران بە توانا و لێهاتووییان دەبێت بەبێ دەستوەردان و کاریگەری هیچ لایەنێکی سیاسی لە هەڵبژاردنیان”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆک وەزیرانی عیراق کە دەچێتە پەرلەمان خواستی خۆی بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری پێشکەش دەکات و داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات پشتیوانی بکات لەوەی بە پشک پشکێنەی حزبی و لایەنگیری حزبی کاندیدەکان هەڵنەبژێردرێن کە لە حکومەتەکانی پێشووی عیراقدا بەوشێوەیە هەڵبژێردراون”.
Back to top button