مووچەى بەڕێوەبەرابەتى کشتوکاڵ دزرا
دواى ئەوەى حکومەتى عێراق مووچەى فەرمانبەرانى عێراقى دابەشکرد, لە کاتى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى کەرکووک, لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو مووچەی مووچەی فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك دزرا”.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردۆتەوە ئەمڕۆ لە کاتى وەگرتنى مووچەى فەرمانبەرانى بەڕیوەبەرایەتى کشتوکالى کەرکووک لە لایەن فەرمانبەرێکى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە, لە کاتى هاتنە دەرەوەى لە بانک چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ئۆتۆملێلەکەى و پارەکە دەدزن كە بڕەكەی 17 ملیۆن دینارە،
هەروەها گوتیشی: “چەند فەرمانبەرێك كە پوەندیدارن بە ھێنانی مووچە لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر كراون، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووكیش لەسەر ئەو پرسە بانگێشتی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كردووە تائێستا ھیچ كەسێك وەك تۆمەتبار لەسەر دزینی پارەكە دەستگیر نەكراوە”.