حزبەکەی ئەردۆگان دەڕووخێت، جێگری سەرۆکی ئەو حزبە دەستی لەکار کێشایەوە
دوای ئەوەی هەریەکە لە عەلی بابا جان و ئەحمەد داود ئۆغلو دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشپێدان دەستیان لەکار کێشایەوە تا ئێستا بە سەدان بەرپرس و ئەندامی حزبەکەی ئەردۆگان دەستیان لەکارکێشاوەتەوەو پەیوەندیان بە حزبە نوێیەکەی ئەو دوو سەرکردەیەکردووە، دواهەمینیان جێگری سەرۆكی ئاكەپە لە ناوچەی باخچەلی ئێڤلەری سەر بە ئیستەنبۆل دەستی لەکارکێشایەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە کە ئۆزەر ئۆزتاشباش جێگری سەرۆكی ئاكەپە لە ناوچەی باخچەلی ئێڤلەری سەر بە ئیستەنبۆل بە فەرمی دەستی لە ئاكەپە كێشایەوە.
ئۆزتاشباش جگە لەو پۆستە فەرمییەی لەناو ئاكەپەدا هەیبوو، لە هەمانكاتدا سەرۆكی هەڵبژاردنی ئاكەپە بووە لە یاخچەلی ئێڤلەر، بەڵام وەكوو ئەوەی خۆی باسی دەكات و لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا ئاماژەی بۆ كردووە، یەكێك لەو هۆكارانەی وای كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە دوورخستنەوەی ئەحمەد داودئۆغلو بووە لە ئاكەپە.