گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا وته‌كانی چاوش ئۆغلۆ جێی سه‌رسوڕمانن خزمه‌ت به ئارامی ناوچه‌كه ناكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه رووسیا له رۆژئاوای كوردستان جێبه‌جێنه‌كردووه بۆیه، ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له به‌رابمه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا سه‌رسوڕمانی خۆی له‌مه‌ڕ لێدوانه‌كانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی باكووری سووریاوه ده‌ربڕی گوایه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچانه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ژه‌نه‌راڵ ئیگۆر كۆناشینكۆڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌لای وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیاوه جێی سه‌رسوڕمانن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ڕووسیا پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی له باكووری سووریا جێبه‌جێ نه‌كردووه، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی توركیای له‌و ناوچانه كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌شێت ڕه‌وشه‌كه له باكووری سووریا ئاڵۆزتر بكات نه‌ك به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن بچێت به‌پێی ئه‌وه‌ی له یادداشتانه‌ی مۆركراوی نێوان ڕووسیا و توركیادا ئاماژه‌ی پێ كراوه.