لێبوردەیی نێو دەوڵەتی ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی ئێران بڵاو دەکاتەوە
لێبوردەیی نێو دەوڵەتی لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایدەگەێنێت تا ئیستا بە پێی سەرچاوەی زانیاریەکان ١٠٦ خۆپیشاندەری ئێرانی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزەکانی ئەمنی ئێران بوونە قوربانی.
هاوکات لێبوردەیی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات زۆربەی قوربانیان کوردن و لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون .
سەرەڕای ئەوەی حکومەت خەتی ئەنتەرنێتی لە زۆربەی شارەکانی ئێران پچڕاندووە بەڵام بە پێی هەواڵی سەرچاوە تایبەتەکان تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ لە سەدی ئێران دەستیان بە ڕاپەڕین کردووەو لە جیات کێشەی ئابووری داوای رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن .