پۆمپیۆ : ئەمریکا لێخۆشبوون بۆ دامەزراوەی فێردۆ درێژ ناکاتەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند لێخۆشبون بۆ دامەزراوەی ئەتۆمی فێردۆ درێژ ناکاتەوە ، ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە دەرچوو کە ئێران رایگەیاند پیتاندنی یۆرانیۆمی لە دامەزراوەی ئەتۆمی فێردۆی دەست پێکردۆتەوە .

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتی : ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیوم بۆ حکومەتێکی تیرۆریستی وەکوو ئێران کە گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزمی جیهانیشە دەبێت سفر بێت .

 

دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە لە کاتێکدا دەستی پێکردۆتەوە ، وڵاتانی ئەورووپایی لە هەوڵی ئەوە دان ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەڵنەوەشێتەوە .

Back to top button