سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانیەوە لە دۆخی ئێستای خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەڕوانێت

 

 

ئێستیڤان دووژاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵیت ، ئانتۆنیۆ گۆترش ،بە نیگەرانیەوە لە دۆخی ئێستای خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەڕوانێت .

 

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی ، ئازادی ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان مافی سەرەتایی خەڵکە ، بەڵام هاوکات ئەو ئازادییە نابێت زیانی بۆ مافی کەسانیتر هەبێت .

 

دووژاریک لە درێژەدا دەڵێت ، گۆترش زۆر ناڕەحەتە لەوەی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی بوونەتە قوربانی لە پێناو داوا ڕەواکانی خۆیاندا .

 

Back to top button