روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان به‌ كوێخا نووسی

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی باژێڕوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆمپانیای داناغاز كردبوو، له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی به‌ ئیدانه‌كردنی قسه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ عێراق، ئه‌مرۆ كوێخا موباره‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك باژێڕوانی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه‌، كه‌ واهه‌ست ده‌كا به‌هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی كرابێت، بۆیه‌ له‌و باره‌وه‌ داوای لێبووردنی كردووه‌ له‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر و دهۆك و كۆمپانیای دانا گاز.

هه‌ر بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌م لێدوانه‌ی كوێخا موباره‌ك، مه‌لا سامان هه‌ڵسوڕاوێكی دیكه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌، وێنه‌ی خۆی به‌چه‌كه‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت، هه‌موومان له‌گه‌ڵتین.

له‌لایه‌كیتر هه‌ر ئه‌مرۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌ چیتر ناتوانن به‌پرسیاره‌تی ئه‌م قسانه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و نائارامیه‌ی كه‌ دروستیان كردووه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی، دوێنێ كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل جێیهێشتین، ڕه‌نگه‌ به‌یانیش كۆمپانیای دانا گاز بڕوات.

capture

15493930_1312599455467566_1579993630_n capturej

Back to top button