بە گومانی چالاکی تیرۆریستی لە ئاڵمانیا کەسێکی سووری دەستبەسەرکرا
هێزەکانی تایبەتی پۆلیسی فیدراڵی ئاڵمانیا کەسێکی سووری ٣٧ ساڵەیان لە بەرلین دەستبەسەر کرد .
بە وتەی دادوەری گشتی ئاڵمانیا ئەو کەسە لە هەوڵی دروستکردنی چەک و کەرەسەی تەقینەوەدا بووە ، ئەو کەسە زانیاری چۆن دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لەڕێگەی کەناڵێکی تەلەگرامیەوە پێگەیشتووە ، پۆلیسی جەنایی ئاڵمانیا دەڵیت ئەو کەناڵی تەلەگرامیەوە سەر بە گرووپەکانی تیرۆریستی بووە .
ئەو کەسە لە مانگی ڕابردوودا دەستی کردبوو بە کڕینی مەوادی کیمیایی ، کە بۆ دروستکردنی بۆمب و تەقینەوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت ، وا بڕیار بووە بۆمبێک لە شوێنێکی قەرەبالغی ئاڵمانیا دا بتەقێنێتەوە .