چووار مووشەک ئیسرائیلی کردە ئامانج

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ، قەڵغانی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ناسراو بە گومبەزی ئاسنین بەیانی رۆژی سێشەممە  شوێن پێی چەند مووشەکێکی هەڵگرت  کە لە سووریاوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرابوون .

 

چەند چرکەیەک لە دووای ئەوەی کەوتنە بەر چاوی گومبەزی ئاسنین لە باکووری ئیسرائیل ، زەنگی مەترسی ئاگادارکرنەوە دەستی بە لێدان کرد .

 

بەڵام تواندرا هەر چووار مووشەکەکە لەئاسمان تێک بشکێندرێن .

 

پاشماوەی مووشەکەکان دەریان خست دروستکراوی ئێرانن .

 

هاوکات لە گەڵ هەڵدانی ئەو مووشەکانە ئاژانسی سووری سانا با سی لە چەند تەقینەوەیەکی بەهێزی کرد لە نزیک فرۆکە خانەی دیمەشق ، بەڵام وردە کاری ئەم، تەقینەوەی باس نەکردووە .

Back to top button