پارێزگاری هەولێر چەند پرۆژەیەکی لە شارەدیی گوێر بەسەر کردەوە
چەند پرۆژەیەک کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گوێردیاری کراوون و لە ئیستادا کاریان لە سەردەکرێت ، ئەمڕۆ لە لایەن فرسەت سۆفی پارێزگاری بهەولێر بە سەر کراونەوە و چەند پرۆژەیەکیش کە کاریان کۆتایی پێهاتبوو بەشێوەی فەرمی کرانەوە .
جێگری پارێزگاری نەینەوا لەمبارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی ، لە پێناو خزمەت کردنی زیاتری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بە پێویستی دەزانین هەماهەنگی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراق رووی لە زیاد بوون بێت .
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی سیاسەتەکانی خۆی بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ئێستادا ٤ پرۆژەی گەورەی لە ناحیەی گوێر حستۆتە بوواری جێبەجێکردنەوە ، ٥ پرۆژەش پێشتر تەواو کراون ، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک لە زمان فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوە ئاشکرای دەکات ، بە نیازە ژیان بە شێوەیەکی نوێ بگەڕێنێتەوە گوێر کە ماوەی سێ ساڵ لە کاتی شەڕی داعشدا ژیان تەیدا وەستابوو .