وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران دەکات
یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەو پەیامەدا دەنووسێت ، گەلانی ئازادیخوازی ئێران ، ئیسرائیل و دۆست و پشتیوانی ئێوەیە .
ئێوە گەلانی ئێران بە دەستی ئاخوندەکانی ئێران بە دیل گیراون ، دەنا لای هەموو جیهان روونە ئێوە ئەو دەسەڵاتەتان قەبوڵ نییە .
دەسەڵاتی ئێران جەماوەری نارازی لە ناو ئێران وڵاتانی دراوسێدا بە کرداری سەربازی نامرۆڤانە سەرکوت دەکات ، بەڵام دڵنیا بن ئێمە پشتیوانیتان دەکەیین .
ئێمە لە ڕابردوودا هاوکار و هاوسۆز و هاوخەمی یەکتر بووین ، هیوادارین ئەو رۆژانە سەرلەنوێ بگەڕێتەوە .