ئیمتیازە داراییەکان لە بەرپرسانی عێراقی دەستێندرێتەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمشەوی خۆیدا ، خوێندنەوەی بۆ چەند یاسایەک کرد ، یەک لەو یاسایانە کە پێویستی بەدەنگی ئەنجوومەن هەبوو ، کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی بەرپرس و پلەباڵاکانی حکومەت و کەم کردنەوەی کورسیەکانی پەرلەمان بوو .
لەمبارەوە ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، لەکۆبوونەوەکەدا دەنگ لە سەر یاسای کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی بەرپرسان و کەمکردنەوەی کورسیەکانی پەرلەمان درا .
هاوکات ئاشکرای کرد کەمکردنەوەی ئیمتیازاتەکان هەرسێک سەرۆکایەتی عێراق دەگرێتەوە ، ئامانجیش ئەوەیە بەم کارە خەرجییەکانی حکومەت لە پێناو بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی کەم بکرێتەوە .