میدیایی یەكێتی و ئەندامانی فراكسیۆنەكانی راسپێردران دژی چاكسازی دەست بەهەڵمەتی میدیایی بكەن

بەشێوەیەكی فەرمی میدیا سێبەر و فەرمیەكانی یەكێتی نیشتمانی راسپێردران كە دژی پرۆسەی چاكسازی دەست بكەن بەهەڵمەتی دژایەتی و چەواشەكاری خەڵك ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی خاوەنی 205 هەزار فەرمانبەر بندیوار و خانەنشینی نایاسایی و ناشایستەیە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، میدیاكانی یەكێتی و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان راسپێردران كە دژی پرۆسەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بكەن بە هەڵمەتی میدیای و رای گشتی چەواشە بكەن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە چەند رۆژی داهاتوو یەكێتی لە ژێر ناوی چاكسازی زیان بە بە فەرمانبەران و مامۆستایان دەگەێنێت، دەست دەكەن بە هەڵمەتی میدیایی و دەیانەوێت رای گشتی چەواشە بكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی نیشتمانی زۆرترین رێژەی گەندەڵی و بندیوار و خانەنشینی نایاسایی لەژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ كردووە، مانگانە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لەژێر ناوی مووچە بۆ ئەم حزبە دەچێت”.

Back to top button