سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداری له دیداری ئاشتیی زانكۆی دهۆك ده‌كه‌ن
دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک سازی کردووە، بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتە و بەشدارییان لە پانێڵەکان هەبێت.
به گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كانی “دیداری ئاشتیی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دهۆك“، ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، “نێچیرڤان بارزانی“ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر له كاتژمێر (02:00 – 03:00)، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “مه‌سرور بارزانی“ ئه‌نجام ده‌درێت.
“دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك“ دوێنێ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كادیمیی و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆیی و جیهانی دیداره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.