نێچیرڤان بارزانی: چارەسەرکردنی پرسی کورد سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، چارەسەرکردنی پرسی کورد سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات و داواشی کرد، لایەنە ناکۆکەکان لە ناوچەکەدا گفتوگۆی ئاشتییانە بکەن.
کەمێک لەمەوبەر و لە میانی وتارێکیدا کە لە دیداری (ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لە نێو زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک پێشکەشی کرد، نێچیرڤان بارزانی دوای بەخێرهێنانی سەرجەم بەشداربووان، ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی گرنگی هەموو لایەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووان خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد.
راشیگەیاند: دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا.