هەولێر و بەغدا لە رێكەوتن نزیك بوونەتەوە
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە، خوێنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد و بریاریشە خوێنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژەیەكی تر ئەنجام بدات”.
هەر لە لێدوانەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنە نوێنەرانی عێراق دا هاتووە”هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکانی خانەنشینی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و نەزاهە دەکرێت، هەر سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2020)، بەشیر حەداد رایگەیاند”تائێستا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2020) نەگەیشتوەتە پەرلەمان و چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەم چەند رۆژەدا بگاتە ئەنجام و پشکی هەرێم دیاری بکرێت و بودجەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت”.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان جووتیار عادل دەلێـ”لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵیدا بەرەوپێشچوونی باش هەیە و چاوەڕوانی ئەوەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن”.