ئیسرائیل فەیلەقی قـودسی ئێرانی لە سوریا بۆردوومان کرد

لە بەیانـنامەیەکی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە هـاتـووە کە فڕۆکە جەنگیەکانیان دەیـان ئارمانجی ئێرانی و سوریـان لە نێـو خاکی سوریا بـۆردوومان کرد و لە نێوانیان دا بنکەی سەربازیەکانی فەیلەقی قودسی ئێرانی و هێزە چەکدارەکانی سوریا و بارەگا و کۆگاکـانی چەك و تەقەمەنیەکانیـان و بە هێرشی تۆڵـە سەندنەوە ناوزەندیان کرد و ڕایانگەیاند ئەمە وڵام دانەوەی ئەم ڕۆکێتانە بوو کە هێزێکی ئێرانی لە نێو خاکی سوریا ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

لە بەرامبەر دا ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند بەرگریە ئاسمانیەکانیان لە کات ژمێر 20 . 1 خولکی بەربەیانی چوار شەممە بەربەرچی ئەو ڕۆکێتانەیان دایەوە کە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل ئاراستەی ئارمانجەکانی کردبوو لە نزیك دیمەشقی پایتەخت و شایەنی باسە لە چەند ساڵی ئەم دواییەدا ئیسرائیل بۆړوومانەکانی چـڕ کردووتوە لەسەر بنکەکانی ئێران و حیزب اڵلە.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button