لە ڕاپۆرتێك دا .. داعش سوودی لە هەنگاوەکانی تورکیا وەرگرتووە و ئامادەکاری بۆ سوپرایزێك دەکات

لە ڕاپۆرتێکی بنتاگۆن هاتووە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرفەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەشکرکێشی سەربازی تورکیایـان هەڵقۆزتەوە بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی چەکدارانی و لە توانایان دایە ئامادەکاری بکەن بۆ هێرشێکی نوێ دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێشکەش کردنی یارمەتی بۆ 19 لق و تۆڕی تیرۆریستی جیهانی و لە ئێستا دا هەوڵ ددات بۆ بەدەست هێنان و کۆنترۆل کردنی ناوچەیەکی دیکە.

هەنگاوەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بە کەشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ڕێگا خۆشکەر بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی هێزە کوردیەکان بەڵام بەر ڕەخنەیەکی توند بوویەوە تەنانەت لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە بۆیە لە کۆتایی دا بڕیاری مانەوەی هێزێکی دا لە سوریا بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان و لەلایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی دا کە کوژرانی ئەبو بەکر بەغدادی لە 26 ی ئیکتۆبەر کاریگەریەکی کەمی هەبوو لەسەر توانای خۆڕێکخستنەوەی چەکدارەکانی.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button