هەرشوێنێك ئێرانی لێ بێت گەندەڵترین شوێنە نموونە سلێمانی تا بەسرا
عەلی جوان مرادی رۆژنامەنووس لە دەنگی ئەمریكا لە راستەوخۆیەكی دا رایگەیاند” هەر شوێنێك ئێرانی لێ بێت گەندەڵترین شوێنی دونیایە، نموونەی بەو بەشانەی ئێران لە عێراقی هێناوە و گوتی لە كوردستانیش ئەو شوێنەی ئێرانی لێیە، گەندەڵترین شوێنە لەكوردستان”.
عەلی جوان مرادی لە راستەوخۆیەكی دا لە ئەكاونتی تایبەت خۆی دا لەبارەی سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدژی ئێران باس لە گەندەڵیەكانی ئێران لەناوچەكە دەكات و دەلێت ئێران نەك لەناو وڵاتەكەی خۆی بەڵكو گەندەڵی ئێران چۆتە ناو دەوڵەتانی عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەنی تەواوی ئەو ناوچانەی كە ئێران تێیدا باڵا دەستە”.
هەروەها عەلی جوان مرادی باس لە بەشی گەندەڵی كوردستان دەكات و دەلێت، سلێمانی چۆنكە ئێران تێیدا باڵادەستە، گەندەڵترین بەشی كوردستانە، ئەگەر كوێرێك سەردانی كوردستان بكات ئەوە دەبینێت كە سلێمانی گەندەڵترین شوێنی كوردستانە بە بەراورد بە ناوچەكانی تری كوردستان، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە ئێران تێدا باڵا دەستە، بۆیە ئێران جگە لەوەی سەرچاوەی تیرۆرە سەرچاوەی گەندەڵیشە”.