فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی زۆری هەیە

لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی زۆری هەیە.
فالح فەیاز گووتی: کێشەی کورد یەکێکە لە کێشە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێکە لە هۆکارەکانی ناسەقامگیریییەکان.
راشیگەیاند: پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق هەلێک بوو بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان. پێویستە نەخشەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت و بەگوێرەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە لە راستە رێگایەکی باشداین بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و هەنگاوەکانەمان لە سەرۆک وەزیران تێبینی کردوە و خواستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.
دووپاتیشکردەوە: کوردستان دەتوانێت رۆڵیشی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و دەبێت ئێمە هەموو پێکەوە هاوبەش بین لە عێراق. دەبێت لە کاتی هەموارکردنەوەی دەستوور رەچاوی مافی هەموو لایەنەکان بکرێت.