لاڤڕۆڤ بۆ ڕاگەیاندنەکان : لە گەڵ کورد لە گفتوگۆی بەردەوام داین
سیرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایدەگەێنێت لە سەر داهاتووی سووریا بەردەوام لە گەڵ کوردەکان لە گفتوگۆداین .
لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە مەسکۆ ئەمڕۆ لاڤرۆڤ لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە داهاتووی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گووتی : مەسکۆ بە گشتی لە گەڵ سووریا و هێزەکانی ( هەسەدە ) لە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕدایە و داهاتووی سووریای بە لاوە گرینگە .
هاوکات لاڤرۆڤ نیشارێتەوە ئەوان بڕوایان بە مافی کورد و هەمو پێکهاتەکانی ناوسووریا هەیەو پێویستە مافی کوردیش لە ڕێگەی دەمیشقەوە دەستەبەر بکرێت .