روحانی : خەڵکی ئێران توانیان لە ئاژاوەگێڕیەکاندا سەرکەوتووبن
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی قسەکانی دوێنێ شەوی عەلی خامنەیی گووتی خەڵکی ئێران توانیان لە ئاژاوەگێڕیەکاندا سەرکەوتووبن .
حەسەن رووحانی باسی لە ڕاپۆرتی تایبەتی وەزیری ناوخۆی ئێرانی کرد کە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان ئاراستەی کردووە ، بەڵام باسی وردە کاریەکانی نەکرد .
حەسەن روحانی ، خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەگێر ناوبرد و گووتی ئەوان بە بەرنامە و بە چەک دژمان دەوەستنەوە ، پلانەکانیش لە ڕێگەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە داڕێژراوە .