گۆڕان دەبێتە بزووتنەوەیەكی چەكدار نووری مالیكی و پەكەكە پشتیوانی دەكەن
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند هەڵسواڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری چەمچەماڵ لە مالی عەبدوڵا كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبنەوە و تاوتوێی ئەوە دەكەن گۆڕان لە هێزێكی مەدەنییەوە ببێت بە هێزێكی چەكدار. هاوكات پێشوتریش عەدنان عوسمان هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی ئاشكرا كرد كە گۆڕان دەخوازێت هێزێكی چەكداری هەبێت.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان تادێت ژمارەی ئەو دەنگانەی كە دەخوازن بزووتنەوەی گۆڕان لە بزووتنەوەیەكی مەدەنی ببێتە بزووتنەوەیەكی چەمدار روولە زیاد بوونە, ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەو حزبە پێشنیازیان كردووە، بزووتنەوەی گۆڕان كۆنگرەیەكی بەپەلە ببەستێت و تیایدا تاوتوێی ئەو پرسە بكات و خۆی لە هێزی چەكداریدا كۆ بكاتەوە.
سەرچاوەكەی ئەوەشی پشت راستكردەوە كە لە دواهەمین سەردانی نوری مالكی بۆ گردەكە تاو توێی ئەم پرسەش كراوە, لە لایەن نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوەی عێراقی پشتیوانیی لێ دەكرێت وهەروەها چەندین جار لە بەغدا لەلایەن پەرلەمانتارانی گۆڕانەوە قسە لەسەر ئەوە كراوە هێزەكەی گۆڕان بخرێتە سەر حەشدی شەعبیی عێراقی و روویەكی یاسایی وەربگرێ، بۆ ئەوەی بتوانرێ لە رووی یاساوە پارە و بودجەی پێ بدرێ.
(خواكوڕك) پێشوتریش لە هەوالێكدا ئەوەی بڵاو كردبووەوە كە شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی قەندیلی كردووە, وە لەگەڵ بەر پرسانی پەكەكە پرسی دروستكردنی هێزێكی چەكداریان تاوتوێ كردووە, وە پەكەكە رایگەیاندووە كە هاوكاری بززوتنەوەی گۆڕان دەبێت كە چەند ناوچەیەكی زۆنی سەوزی یەكێتی بكات بە كانتۆن و دەسەڵاتی خۆی تیدا بسەپێنێ، بەتایبەتی دەڤەری راپەڕین و گەرمیان كە نزیكە لە ئێران و چەكدارەكانی پەكەكە، دواتر ئەگەر سەركەوتوو بوو دەتوانرێت سلێمانی و كەركووكیش بكات بە كانتۆنی دیكە.
پەیوەست بەم هەواڵە بورهان رەشید قسەی بۆ (باس)كردووە, رایگەیاندووە:” زانیاری ئەوتۆی لەو بارەیەوە نیە, بەڵام پێشتر لە كاتی دوورخستنەوەی یوسف محەمەد و وەزیرەكانی گۆڕان ئەو پێشنیازە بۆ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كراوە، بەڵام ئەوان رەتیان كردووەتەوە، گوتیشی: “پێشتر زۆر زۆر ئەو داوایە لە كاك نەوشیروان مستەفا كراوە، بەڵام ئەوكات كە تازە یوسف محەمەد و وەزیرەكانی دوور خرابوونەوە رەفزی ئەوەی كرد، بۆ ئێستا نازانم بۆچوونیان چۆنە”.