سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : سەرکەوتو بووین لە کەمکردنەوەی گەندەڵیەکان

 

مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەلێت زۆر بە وردی پرۆسەی چاکسازی دەبەیین بەرێوە و توانیومانە بەڕادەیەکی زۆریش گەندەڵی کۆنتڕۆڵ بکەیین .

 

لە چوارچێوەی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک مەسرور بارزانی گووتی کلیلی سەرکەوتن لە چۆنیەتی بەرێوبردنی حکومەتێکی باشدایە ، ئەرکی حکومەت دەبێت دڵخۆشکردنی خەڵکەکەی بێت .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات روونیشی دەکاتەوە ئەو کاتەی بەرپرسیارەتی کابینەی نۆیەمی وەرگرتووە بڕیاری داوە حکومەت خزمەتکاری هەموو دانیشتوانی کوردستان بێت بە بێ ڕەچاوکردنی ئایدۆلۆژیا و ئایین و ئتنی .

Back to top button