ژنێکی ئوردەنی گوێچکەی هاوسەرەکەی دەخوات لە عەمانی پایتەخت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-113.jpg)
سەرچاوەکان لە سایتە کۆمەڵایەتیەکان ئەمڕۆ چوار شەممە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە تایبەت بە ژنێکی ئوردەنی کە گوێچکەی هاوسەرەکەی قرتاندووە لــە دوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوانیان لە ناوچەی تەبربور لە باکووری پایتەختی ئوردەن و دوای گەیاندنی هاوسەر گوی قرتاوەکە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی شاژنە عەلـیـا ڕووداوەکە ئاشکرا بوو
لە بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەکە هاوسەرەکە داوای یاسـایی لەسە ژنەکەی تۆمار کرد و دست بە جێ دەزگا ئەمنیەکان دەستگیریان کـرد و لە دوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوو کە هاوسەری ژنەکە دەست درێژی کردووتە سەری و زۆری لێداوە و ژنەکەی لە تاو خۆیەوە گوێچکەی هاوسەرەکەی قرتاندووە
سەرچاوە : ستیپ نیـوز