تایبەتمەندی خواردنی چەرەزات بۆ پاڕیزگاری لە مەرگی پێشوەختە

تویژینەوەیەکی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنی چەرەزات بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمتر دەکات.

خواردنی ڕۆژانەی ٢٠ گرام لە چەرەزاتەكانی وەك بوندق، بایەم ، گوێز و عەلی بابا، لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، مەرگی پێشوەختە و شێرپەنجە دەتپارێزێت.

زۆرینەی جۆرەكانی چەرەزات بە هۆی دەوڵەمەندییانەوە بە ڕیشاڵ، پرۆتین، ڤیتامین و كانزاكان هەروەها بوونی چەوری ناتێر تێیاندا و ترشی فۆلیك و ئۆمێگا 3 سوودێكی زۆریان بۆ تەندرووستی هەیە.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دەریخستوە، خواردنی سێ قاپی بچوك لە چەرەزات لە هەفتەیەكدا، بەشێوەیەكی گەورە ئەگەرەكانی توشبون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەیەك كە لە پەیمانگای (كارۆلینسكا)ی سوید ئەنجامدراوە و دەركەوتوە خواردنی چەرەزات مرۆڤ دوردەخاتەوە لەناجێگری لێدانی دڵ.

هەروەها بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكان، خواردنی چەرەسات سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوون و ئەگەری مانەوەیان لە ژیان زیاددەكات بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە ٢١٠ هەزار کەس تیایدا بەشدارییان پێکراوە و ماوەی ٢٠ ساڵی خایانووە دەریخستووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی پێنج جار لە هەفتەیەكدا ٢٨ گرام چەرەزاتیان خواردوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی %١٤ کەمبووەتەوە، و بە ڕێژەی %٢٠ کەمتر تووشی کێشەکانی شاخوێنبەر بوون. .

Back to top button