نهێنی كرینی نوێنەری كورد و پێدانی پارەی خەیاڵی

دوای 2003 كە شیعە دەسەڵاتی عێراقی كۆنترۆڵكرد دۆخی عێراق لە فیدرالیە و دەستوورێكی تەوافقیەوە، گۆڕا بۆ تەسفیەی سیاسی و سەربازی سوونە و كورد، ئەمەش بوو وای كرد سەركردەكانی كورد هۆشداری بدەن لەم جۆڕە سیاسەتەی كە بەغدا گرتیتە بەر، بەڵام گوێنەگرتن و بەردەوام بوون لەم سیاسەتە وای كرد، بەغدا لەنێوان شیعە و سوونەدا بتەقێت و ئاگرێكی وای لێ هەڵسێت ئەستەم بێت چارەسەر كردنی”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لە دوای 2003 تاوەكو ئێستا 900 ملیار دۆلار لە عێراقدا دیار نەمایە، جگە لە قەرزی سەر عێراق كە 120 ملیار دۆلار بووە،  هەر بەگوێرەی زانیاریەكان گەندەڵی لە عێراق دابەش بووە بەسەر سێكتەرە جیاوازەكان، مەترسیدار ترین جۆڕی گەندەڵی لە عێراق لە كرینی چەك بووە، جگە لە تەندەراتی جیاواز وەك پەروەردە و تەندروستی كە پارەی خەیاڵی بەهەدەر دراوە، گەندەڵی تێدا كراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ئەو پارەی لە عێراق دیار نامێنت تەنها بەرپرسانی عێراق تێدا تاوانبار نین، بەڵكو ئێران لە پارەی عێراقدا سودمەندی یەكەمە و عێراق بۆ ئێران سەرچاوەی گەشەسەندن و بەرفرەوان بوونیەتی لە ناوچەكە”.

لەعێراق ناوەندێك هەیە كە راستەوخۆ لەلایان فەیلەقی قودس و چەند بەرپرسێكی باڵای عێراقی سەرپەرشتی دەكرێت ئەمەش ژووری پاراستنی دەسەڵاتی شیعەیە، ئەم ژوورە تەنها كاری سەرپەرشتی میدیایی و كرینی نوێنەری كورد و سوونەیە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە رووڵی هەبووە لە كرینی زۆریترین ئەندامی سوونە،  هەموو ساڵێك بەدەیان ئەندامی پەرلەمانی سوونەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران كریوە و خستوو ژێر خزمەتی دەسەڵاتی شیعە لە عێراق و چەندین ئامانجیان پێ راسپێردراوە كە كار لەسەر جوانكردنی سیمای دەسەڵاتی عێراق و بەرگری كردن لە بەغدا لەرێگای ئەم نوێنەرانە”.

ئەم ژوورە جگە لە كرین و دەستنیشان كردنیان وەك كەسایەتیەك لەناو كورد و سوونە كە كاریگەریان هەیە دەكرێن خۆ ئەگەر خۆشیان رادەست نەكەن ئەوە بێ شك تووشی كرفتی ئەخڵاقیان دەكەن بەم شێوەیەش تا دەمێنێت لە بەغدا دەبێت بەرگری بكات لە دەسەڵاتی شیعە”.

لەكوردستان چەندین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە نوێنەری كوردن لەناو لایانە جیاوازەكان كراون، جگە لەمووچەی پەرلەمانتاریان جۆڕ مووچە و پاداشتی خەیاڵێش وەردەگرن كە تاوەكو ئێستا ئەم (رەقەمە) لە پارە بەردەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك نەكەوتووە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك، دیارترین ئەو نوێنەرانەی كە كراون و ناچارن بەرگری لە بەعدا بكەن دژی هەولێر پێكهاتوون لە ” هۆشیار عەبدوڵا و ئەحمەدی حاجی رەشید و ئاڵا تاڵەبانیە” كە ئەمانە بەئاشكرا لەلایان شیعەكانەوە كراون و خراونەتە بەرخزمەتی بەرژەوەندی سیاسەتی خۆیان و لەهەر پرسێك كاتێك پەیوەندی بەبەغداوە بێت، باس لە زۆڵمی بەغدا بكات، ئەم جۆڕە  پەرلەمانتارانە لە میدیاكانداوەڵام دەدەنەوە و هەوڵی بەلارێدا بردنی راستیەكان دەدەن و دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەگەر هەركەسێك توانی یەك گوتار لەمانە ببینێتەوە، كە لە قازانجی گەلی كوردستان دابێت ئەوە بێ شك شكمان لە زانیاریەكان دەبوو”.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن،  كرینی نوێنەر لە پەرلەمانی عێراق تووشی هەموو هێزە سیاسەكان بۆتەوە لەناو پارتی و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووش، بەڵام بەهۆی جیاوازی حزبەكان لە بابەتی مەركەزیەت جیاوازتر ئەم كێشانە بە رووخساری ئەم حزبانەوە دیارن، بەشێك لەم حزبانە، بەهۆی نەمانی ناوەندی بریار و مەركەزیەتیان نەیانتوانیوە ئەم دیاردەیە مەترسیدارە چارەسەر بكەن، بەشێكیش بەهۆی بەهێزی مەركەزیەت حزب، زوو بە فریا كەوتوون و چارەسەری ئەو كێشە مەترسیدارەی سەر نوێنەرانی كورد لە فراكسیۆنەكەیاندا كردووە، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن پارتی و یەكگرتوو زۆر هەستیارن لەم بابەتە و بەهۆی بەهێزی مەركەزیەتیان توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن، بەڵام یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ نەیانتوانیوە ئەم دیاردە مەترسیدارەی لە بەغدا چارەسەر بكەن، بۆیەش نوێنەرانی ئەم سێ لایانە بەئاشكرا دەردەكەون”.

Back to top button