كه‌شناسی : کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 22/11/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ سلێمانى و له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت.

Back to top button