پارێزگاری هەولێر بریارێكی نوێی ده‌ركرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/فرسەت-سۆفی.jpg)
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه شوقەکانی هاناستی وشوقەکانی شەهیدان لەعەنکاوە تاپۆدەکرێن.
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچون وجەخت کردنەوەی بەردەواممان ، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر تەملیك کردنی شوقەکانی هاناستی و شوقەکانی شەهیدان لەعەنکاوە ، بۆخاوەن گرێبەستی شوقەکان کەکۆی پارەکانیان لێوەرگیرابێت و ئەستۆپاکیان کردبێت.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ،خاوەنەکانیان دەتوانن دەست بەمامەڵەی تەملیك کردنی شوقەکانیان بکەن.