سه‌فین دزه‌یی هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، داعش ئێستا سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه‌یه و شانه نووستووه‌كانی ئه‌كتیڤ بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها دزه‌یی گوتی: داعش ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی قۆستووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.