جێگری سەرۆکی ئەمریکا: خەڵكی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی ئێران
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆپێشانده‌رانی ئێران دووپات ده‌كاته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامی ئێمه روونه، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ئێرانه.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان، ئایەتوڵڵاکان لە تاران بەردەوامن لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و زیندانیکردن بۆ بێدەنگکردنی خەڵکەکەیان.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتوشیەتی، پەیامی ئەمریکا روونە خەڵکی ئەمریکا بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردنی خەڵكی ئێران.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ له په‌یامێكی تویته‌ری پشتیوانی خۆی له خۆپێشانده‌رانی ئێران دووپات كردبووه‌وه و رۆژی سێشه‌می رابردوو له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كوشتن و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی به كارێكی قێزه‌ون وه‌سف كرد و گوتی، ئێران به بڕینی هێڵی ئینته‌رنێت پێی وا نه‌بێت دنیا ئه‌و كوشتار و زه‌بروزه‌نگانه نابینێت كه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت.