تورکیا پارێزەرێکی باڵیۆزخانەی ئاڵمانیا لە ئەنقەرە دەستبەسەر دەکات
بە پێی هەوالێ ڕاگەیاندنەکانی تورکی هێزەکانی ئەمنی تورکیا پارێزەرێکی تورکیان لە ئەنقەرە دەست بەسەر کردووە بە تاوانی سیخوڕی بۆ وڵاتی ئاڵمانیا .
بەشێکی تریش لە ڕاگەیاندنەکان وەک دۆیچەوێلە دەڵێن ئەو پارێزەرە پێوەندی بە داعشەوە هەبووە ، بەڵام ئەو هەواڵەی وا تورکیا ئێستا ئاشکرای کردووە ، نزیک بە 6 مانگ لەمەوبەر رووی داوە .
وتەبێژی ناوەندی پەنابەرانی فیدڕاڵی ئاڵمانیاش دەڵێت ، ئەو پاریزەرە لە رۆژی 19 /11/ 2019 دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا روون نییە لە چ شوینێک زیندانی کراوە .